خوێندراوەتەوە: (8.0K)

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رۆژی پێنجشەممە داوایان کرد لە رێگەی سزای نوێوە گوشار لە پووتین بکرێت بۆ ئەوەی بە ئاگربەستی ئۆکراینا رازی ببێت.

رۆژی پێنجشەممە، 10ـی تەممووزی 2025، ماکرۆن و ستامەر بە ڤیدیۆکۆنفرانس سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی “هاوپەیمانی ئارەزوومەندان”ـیان کرد کە تایبەت بوو بە پرسی ئۆکراینا.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی، “پێویستە کارەکانمان بگۆڕین بۆ ئامادەکاریکردن بۆ ئاشتی و بەدیهێنانی، ئەویش بە ناچارکردنی پووتین بۆ هاتنە سەر مێزی گفتوگۆ… ئەم گوشارە هاوئاهەنگە جیاوازی دروست دەکات”.

ماکرۆنیش داوای لە هاوپەیمانان کرد، “گوشارەکانیان لەسەر رووسیا زیاد بکەن” و گوتیشی، “بە روونی پێویستمان بە شتێکی نوێیە… بۆ زیادکردنی گوشارەکانی لەسەر رووسیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پێویستە “شتێکە کە بتوانێت گوشار لەسەر ئابووریی رووسیا بگۆڕێت”.

لە رۆماوە، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا؛ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و سیناتۆرانی ئەمریکی، لیندزی گراهام و ریچارد بڵومێنتاڵ بەشداربوون، لە کاتێکدا سەرکردەکانی دیکەی ئەورووپا لە شوێنی دیکەوە بەشداربوون.

فریدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا داوا لە دۆناڵد ترەمپ کرد، لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا “لەگەڵ ئەورووپییەکان”بمێنێتەوە.

مێرتز پەیامێکی بۆ “واشنتن دی سی و دۆناڵد ترەمپ” نارد و گوتی، “لەگەڵ ئێمە و لەگەڵ ئەورووپییەکان بمێننەوە، ئێمە لەسەر هەمان هێڵین و بەدوای سیستمێکی سیاسیی سەقامگیردا دەگەڕێین لەم جیهانەدا.”

هەروەها ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، “بۆ هەموو هاوبەشەکان روونە کە رووسیا هەموو هەوڵێکی ئاشتی رادەگرێت”، هاوکات داوای سزای نوێی کرد بۆ سەر مۆسکۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,023 📊 Click Here