مامۆستایەكی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، بێگومان هەمووان لەگەڵ دەستپێكی خوێندنێكین، كەشایستەبێ بە نەوەكانمان لەم هەرێمە، بەڵام هاوشانی دەستپێكی خوێندن، ماف و شكۆمان پارێزراوبێ و دەشڵێت:
بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چارەسەر ئەوەیە حكومەتی هەرێم هێندە یاری بەكات نەكات و ئێمەش نەخەڵەتێنێ و لەكۆتاییدا سێ بۆ چوار مووچەمان حەپەلوش بكات، چونكە بە نەتیجە بایكۆت و توڕەیی دەستپێدەكات، زەرەرمەندیش خوێندكار ئەبێ.
دەشڵێت: نەوتێك بۆ خۆشبەختی هاووڵاتیەكانت تەسلیم بە سۆمۆ نەكرێ ئەی ئەم نەوتە سوودی چیە جگە لەماڵوێرانی بۆ مووچەخۆر و گیرفانی پڕی خەڵكانێكی خاوەن دەسەڵات؟
دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەیانەوێ ڕێگری بكەن لەبایكۆت بەدوو شێوە: یەكەم /بەهەڕەشە ، كەپێم وایە كاریگەری نەرێنی ئەبێت لەسەر پرسی خوێندن
دووەم / هەفتەی دوو ڕۆژ ئۆف بدرێت بەمامۆستایان ، كەبێگومان مامۆستایان كێشەیان دەوام نیە و هێندەی كێشەیان وەرگرتنی مووچەیە لەكاتی خۆیدا ، ئەم كلتورەش زیاتر لای فەرمانبەرانی فەرمانگەكان بووە واقیع و دەسەڵات سوودی لێبینی، بەوەی هەفتەی ڕۆژێك دەوام بكەن و بەس بایكۆت مەكەن، كە كارێكی هەڵەیە لەڕووی ئیدارییەوە..
كێ بڕیاڕی بایكۆتی ساڵی خوێندن ئەدات؟ ئایا مامۆستایانی ناڕازی ؟ یاخود ڕێكخراوی یەكێتی مامۆستایان ؟ یان دەستە و گروپی تر بڕیاڕی بایكۆت ئەدەن؟ مامۆستا بەرهەم دەڵێت: لەڕاستیدا هیچیان هەڵناستن بەم كارە ، جگە لەپشتیوانی، چونكە ئێستا بایكۆت بوەتە بابەتێكی سروشتی خودی مامۆستایان ، خۆیان ناچنەوە بۆ دەوام و بڕیاڕی بایكۆت ئەدەن، پاڵپشت بەوەی 30 ڕۆژ جارێك مووچە نەدرێ قفڵ لەدەرگای ناوەندەكانی خوێندن ئەدەن.
سەبارەت بەوەی ئایا بایكۆت سوودی هەیە ؟ ئەو مامۆستایە دەڵێت: نەخێر، بەڵام مامۆستایان تێگەیشتون لەوەی هیچ كەس و لایەنێك خۆی بەبەرپرس نازانێ بۆ چارەسەری دۆخی مووچە و ژیان و گوزەڕانیان، بۆیە بایكۆت بەتەنیا چارەسەر دەبینن بەوەی لانی كەم مافەكەم نادەیت، منیش دەوام ناكەم.
