خوێندراوەتەوە: (1.1K)
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، مالیكی پەیامێك ئاراستەی سودانی دەكات و دەڵێت،”سەرۆک وەزیران قەدەغەیە ڕکابەری بکات لەهەڵبژاردنەکاندو جەختیشی كردەوە، كەچوارچێوەی هەماهەنگی بریاڕ دەدا کە کەسی شیاو دیاری بکات.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختیکردەوە ھەر دەستوەردانێکی لایەنە دەرەکییەکان لەهەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران ڕەتدەکەنەوە.
لەبارەی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگیشەوە، ئاشكرایكرد،” چوارچێوەی هەماهەنگی بەلیستی جیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنەکانەوەو دواتر یەکدەگرێت بۆ یەک کوتلە”.
” ٨ هەزار و ٦٠٠ سوپاسنامە و ڕێزلێنان بەیەکجار کراوە بۆ فەرمانبەران وەک بانگەشەیەکی ھەڵبژاردن کە ئەمەش لە مێژوی حکومەتەکانی عێراقدا شتی وا نەبوە”.( مالکی وا دەڵێت).
مالکی
سودانی
کێبەرکێ
