دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لە بارەی لێدوانەکەی دوێنێی مەلا مەزهەر و دەڵێت ” ئەو وتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەما ئایینەکانە و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە”.
دوو شەممە، ١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێـی کوردستان ڕایگەیاند “دەستەی مافی مرۆڤ لە رێگای داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و ناوبراو ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی گوتەکانی مەلا مەزهەر دژی مادەی ١٤ی دەستووری عێراقە کە ئەم مادەیە بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە یەکسانی هەیە لە نێوان ژن و پیاو”.
دەستەکە داوا دەکات کە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست بگرنەبەر “جگە لەوەش هیوادارین وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان رێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە، بەتووندی دژی ئەو جۆرە لێدوانانەین و ئیدانەی دەکەین، بە رێزەوەش رۆڵی ژنان سەیر دەکەین و بەرز دەنرخێنین.”
ڕۆژی ڕابردوو لێدوانێکی مەلا مەزهەر خۆراسانی بڵاو بۆوە قسە لەسەر ئەو ژنە شەڕڤانە دەکات کە لەلایەن چەکدارەکانی سەر بەشەرعەوە لە بینایەک هەڵدرایە خوارەوە و مەلا مەزهەر دەڵێت “کاری ژن لە ماڵەوەیە و ژن نابێت لە جێگای شەڕ بێت لە کاتێکدا ژن لە سیسرکە دەترسێت”، قسەکانی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
