پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی ١٤ تا ١٩ ی تشرینی دووەم بارانێکی مامناوەند باران لە چەندان ناوچەی هەرێم ببارێت.
پەیجێکی ناسراوی کەشوهەوا پێشبینی دەکات ڕۆژانی ١٤مانگ تا ١٦مانگە لە نوێترین گۆڕانکاریدا پێشبینی ئەکرێت ئەم بەرزە پاڵەپەستۆ بەھێزەی لە سەر ناوچەکانمان جێگیربوە لە 13مانگ بکشێتەوە لە سەر ناوچەکانی هەرێم و نەزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ناوچەکانمان بگرنەوە.
ئەو هەژمارە ئاماژە بەوە دەکات کە ھەر چەندە شەپۆلەکە بۆ سەرجەم ناوچەکانمان زۆر باش دەرنەکەوتوە، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیە دەریای ناوەڕاست چالاک ئەبێتەوە و سیستەمی نەزمەپاڵەپەستۆکانی سەر وەڵاتانی ئەوڕوپا کۆتای دێت کە ئەوەش ھۆکارێکە بۆ وشکی لای خۆمان و بەرزەپاڵەپەستۆ وەڵاتانی ئەوڕوپا ئەگرێتەوە”.
هەروەها هاتووە ” پێدەچێت لە گەڵ جێگیربونی یەکەم شەپۆلی باران بارین بۆ١٤مانگ لە ١٦مانگ ڕاستەخۆ شەپۆلێکی مامناوەند ناوچەکانمان بگرنەوە و تێبینی پێش سێ ڕۆژە ئاماژەمان پێدا کە ئەگەری ھەیە لە نێوان ١٤بۆ١٩ مانگ یەکەم شەپۆلی باران دەرکەوێت و ئەگەرەکان زۆر باشن بۆ ئەو شەپۆلە باران بارینە”.
