خوێندراوەتەوە: (1.0K)
ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و لافاو بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی فلیپینی گرتوەتەوە و تا ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ٦٦ کەس گیانیانلەدەستداوە.
لایەنی پەیوەندیداری وڵاتەکەش پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی کردوە لە ئەگەری بەردەوامیی زریانەکە.
بەشێکی زۆری زیانەکانی کارەساتە سروشتییەکەی فلیپین دورگەکانی سیبو و لایتی گرتوەوەتە و لەگەڵ زیانە گیانییەکان، زیانێکی زۆری ماددی گەیاندوە و بوەتە هۆکاری وێرانبوونی زۆرینەی خانوو و باڵەخانەکانی ناوچەکە.
زریانە بەهێزەکەی فلیپین بە گەردەلوولی ”کالمایگی” ناودەبرێت و لە زەریای هێمنەوە ڕووی کردوەتە وڵاتەکە و بووەتە هۆکاری دروستبوونی لافاوێکی کارەساتبار.
فلیپین
بارانبارین
لافاو
