خوێندراوەتەوە: (980)

سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای واست، ئاكشرایدەکات چالاكوانێكی مافی مرۆڤ کە پارێزەریشە هێرشێكی چه‌كداریدا له باكوری كوت كوژرا.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له شاری كوت ناوه‌ندی پارێزگای واست، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، ته‌قه‌یان له كچه پارێزه‌رێك به‌ناوی (هه‌مسه جاسم) كرد و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و كچه پارێزه‌ره له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كوژراوه و ئاسه‌واری حه‌وت فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.

هاوکات، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی شوێنی ڕوداوه‌كه‌یان داوه و ته‌رمه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ری دوای ئه‌وه‌ی تاوانباران به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 1,727 📊 Click Here