خوێندراوەتەوە: (1.3K)

لێبوردنی گشتی لە عێراق دەرکراوە بە هۆیەوە زیاتر لە هەزار زیندانی ئازادکران، بەشێکیان لە گرتووخانەی چەمچەماڵ ئازادکراون.

وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند” مانگی رابردوو ١٠٥٦ زیندانی لە بەندینخانەکانی عێراق بە لێبووردنی گشتی و بڕیاری دیکە ئازادکراون.”

موراد ساعدی، ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆرترین ژمارەی ئازادکراوان لە گرتووخانەی “عەدالە ٢” ی پارێزگای بەغدا بووە کە ١٩٣ کەس بوون، دوای ئەویش گرتووخانەی ناوەندیی بەسرە دێ کە ١٧٩ کەسی تێدا ئازادکراوە لە گرتووخانەی تاجی ٦٤ کەس و لە گرتووخانەی ناوەندیی ناسریەش ٤٧ کەس ئازادکراون.

وتیشی” لە ئەو ١٠٥٦ زیندانییەی ئازادکراون، ٦٦٦ کەسیان بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی و ٣٩٠ی دیکەیان بە بڕیاری دیکە بووە، ژمارەی ئەو زیندانییانەی لە گرتووخانەی چەمچەماڵ ئازادکراون ٢٧ کەس بوون و ١١کەسیان بە یاسای لێبووردنی گشتی بووە.”

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لە ئازادکراوەکان لە فەرمانگەی چاکسازیی عێراقی بوون کە تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٥ ساڵیدایە، ٢٥ کەس لەوانەی بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون، ژنن.

عێراق

زیندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 245 Today: 915 📊 Click Here