خوێندراوەتەوە: (3.9K)

دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم دەڵێت، زیاتر لە ٤٠ مین لە سنووی چۆمان لەناوبران کە بۆ یەكێك لە کێڵگە مینە هەرەمەترسیدارەکانی هەرێم دەگەڕێنەوە.



دەزگای گشتیی کاروباری مینى هەرێم بڵاویكردەوە، لە کێڵگە مینی کروکە زەرد لە گوندی پیرۆمەى سەر بە ناحیەی سمیلان لە سنووری چۆمان، ٤٣ مینی دژەکەس لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی، پووچەڵکرانەوە.

وتیشی، ئەم کێڵگە مینە یەکێکە لە کێڵگە مینە هەرەمەترسیدارەکان و رووبەرەکەی ٩٥ هەزار و ٢٠٠ مەتر دووجایە و رووبەری ٩١ هەزار و ٧٠٠ مەتر دووجای لێ پاککراوەتەوە و تا ئێستا دوو هەزار و ٩٢٢ مینی جۆراوجۆر و ١٤٠ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگيی لێ دۆزراوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە رووداوێكی تردا و لەسەر داواکاری هاوڵاتییەک کە پەیوەندی بە ژمارە ١٨٢ـى دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کردبوو، هەستان بە لەناوبردنی چەندین مین و پاشماوەی جەنگیی، بە رێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی لە گوندی ئەحمەد کلوان لە شارۆچکەی پێنجوێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 539 📊 Click Here