خوێندراوەتەوە: (1.6K)

لە بازنەی سلێمانی لە کۆی ١٨ کورسی، پێنج کورسیان بۆ ژنانە، لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژنانی بەربژێر توانیان دەنگی پێویست بە دەست بهێنن و پێویستیان بە سیستمی کۆتا نەبێت.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەرایەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە ، لە ١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بە پێی ئەنجامە بەراییەکان پێنج ژن لە بازنەی سلێمانی توانیان بە بێ سود وەرگرتن لە سیستمی کۆتا، دەنگی پێویست بە دەستبهێنن و براوەبن، ئەو ژنانەی سەرکەوتوون ناو و ژمارەی دەنگەکانیان بریتین لە :

-سروە عەبدولواحید، لیستی نەوەی نوێ: ٢١ هەزار و ٩٨٠ دەنگی بە دەستهێناوە.

-مژدە مەحمود، لیستی نەوەی نوێ: ١٤ هەزار و ٢٠٢ دەنگی بەدەست هێناوە.

-ئەشواق جاف، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان: هەشت هەزار و ٢٠٣ دەنگی بە دەستهێناوە.

-سروە محەمەد، لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان: شەش هەزار و ٩٣٩ دەنگی بە دەست هێناوە.

– بەرزی ئەزمەڕ، لیستی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: سێ هەزار و ٦٥٦ دەنگی بەدەست هێناوە.

لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا(٢٠٢١) ژنان توانیان، ٩٧ کورسی بەدەستبهێنن، ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی سیستمی کۆتا دەبێت لە کۆی ٣٢٩ کورسیەکەی پەرلەمان ژنان ٨٣ کورسیان هەبیت، وە لە خولی پێنجەمدا ٥٧ ژن بە دەنگی خۆیان چوونە پەرلەمان. وە بۆ یەکەمجار دوای دروستبوونی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ١٩٢٥ وە، ژنان لە ساڵی ١٩٨٠ توانیان مافی پەرلەمانتاری بە دەست بهێنن. لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕوخانی حکومەتی بەعس و نوسینەوەی دەستور تواندرا یاسای کۆتا واتا بەشداری ژنان لە ٢٥٪ کەمتر نەبێت دەەبکرێت.

لە یەکەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق(٢٠٠٥) ژنان لە کۆی ٢٧٥ کورسی، ٧٠ کورسی پەرلەمانیان هەبوو.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ژن

سیستمی کۆتا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,503 📊 Click Here