خوێندراوەتەوە: (203)

لە دۆڵی ئاکۆیان، دوو شەممەی ڕابردوو، ٥٠ داربەڕوو کە تەمەنیان لە سەرو دە ساڵەوەیە، بڕدراونەتەوە وکە تا ئێستا ئەو کەسەی ئەوکارەی کردوە نازاندرێت کێیە.

لە دۆڵی ئاکۆیان لە قەزای ڕەواندز لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە پاوانێکدا ٥٠ دار بەڕوو بە تەنیشت یەکەوە لە ڕێگای مشاری کارەباییەوە بڕدراونەتەوە، تەحسین ئیبراهیم، خاوەنی زەوی دار بەڕوەکان، بە میدیاکانی وتوە “هەر کەسێک ئەو دارانەی بڕیوەتەوە لە ناو پاوانەکەم، ئەگەر ئاشکرا بکرێت کێیە لێی خۆشدەبم، بەڵام دەبێت ٣٠٠ دار لە شار بچێنێت”.

لە بارەی ڕوداوەکەوە، ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕەواندز، ڕایگەیاند “لیژنەیەکمان لە پۆلیسی دارستان و ئاسایش پێکهێناوە، بە دواداچوونمان دەست پێکردوە و هەر کەسێک بێت سزای یاسایی دەدرێت”.

داری بەڕوو بە یەکێک لە سەرەکیترین دارە خۆڕسکەکانی کوردستان دادەنرێت، کە بەگشتی لە کوردستاندا تا ئێستا پێنج جۆری جیاواز لە داری بەڕوو هەیە، بە هۆی گونجاوی دارەکە لەگەڵ جوگرافیا و کەشوهەوای ناوچەکە، ساڵانە بەشێک لەم دارانە بەهۆی بڕینەوە یاخود ئاگرکەوتنەوەوە ڕوبەڕووی لە ناوچوون دەبنەوە و مەترسی لەسەر ژینگەی کوردستان دروست دەبێت.

ژینگە

هەرێمی کوردستان

داربەڕوو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 1,962 📊 Click Here