خوێندراوەتەوە: (971)

لە دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە تورکیاوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە دەستپێدەکەنەوە، یەکەم گەشت لە تورکیاوە بۆ سلێمانی دەبێت.

رێباز محەممەد خەلیل، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بەوەکالەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” کرانەوەی ئاسمانیی تورکیا ژمارەی گەشتەکانیان زیاد دەکات.”

وتیشی” داخرانی ئاسمانی تورکیا ٣٥٪ چالاکییە گەشتاریی و بازرگانییەکانی فڕۆکەخانەکەی کەمکردبووەوە، لە سەرەتای مانگی ١٢، هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و هەوڵدەدەن گەشتەکانیان زیاتر بکەن. ”

هاوکات، بەرەبەیانیی ئەمرۆ دووشەممە، ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، یەکەم گەشت لەلایەن هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێیەرلاینز لە تورکیاوە بۆ سلێمانی دەبێت، کۆمپانیاکە هەفتانە ٤ گەشتی دەبێت.

یەکەمجار تورکیا لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست، ئەوەش بە پاساوی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنوورەکە و زیادبوونی هەژموونی ئەو پارتە لە فڕۆکەخانەکەدا، وەکو تورکیا ئاماژەی پێدەکرد.

فڕۆکەخانەی سلێمانی

تورکیا

پەکەکە

سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 1,048 📊 Click Here