ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی خوێندن هەڵوێستیان ڕادەگەینن و دەڵێن”پێش دەستپیکردنەوەی خوێندن دەبێت بیر ۆلە زامنی مووچە بکرێتەوە”.
مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا چەندین ناوی فەرمانبەر و مامۆستا بۆ وەرگرتنی زەوی هاتۆتەوە، بەڵام ئەو زەویانەی دابینکراوە هیچ بەهایەکیان بەرامبەر خزمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران نییە.
ئاماژەیان بەوەشدا، حکومەتی هەرێم سەرجەم ئەو زەوییە بەهادار و شایستانە نادانە فەرمانبەران و مامۆستایان، بەڵکو دەبڕدرێت و بە نرخێکی گران دەفرۆشنەوە و ئەو زەویانەی بەسەرماندا دابەشدەکرێت دەبێت لە دوورە دەست و بێ بەهاکان بێت.
مامۆستایانی ناڕازی خەجتیان کردەوە، ئەو زەوییانەی ئێستا دابەشدەکرێت و بەم سیستمە پیویستە ڕابگیرێت و زەوی شایستە و بەهادار بەرامبەر خزمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران تەرخانبکرێت.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشدا، حکومەتیا هەرێم بۆ دەستپیکردنەوەی دەوامی فەرمی دەڵێت سەرجەم ئامادەکارییەکانیان کردووە، بەڵام تەنها دابینکردنی مووچە لە ئامادەکارییان نییە و پێویستە مووچە یەکەم هەنگاو و کاری دابینکردن بێت ئەوکات حکومەت داوای ساڵی خوێندن بکات.
ڕاشیانگەیاند، بایکۆت بریارێکی خۆڕسکانەی مامۆستایانە و بەم شێوەیەی ئێستا ئەستەمە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە، دەبێت ئەو مووچانەی نەدراون بدرێن ئەوکات باسی کردنەوەی دەمای ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە.
