خوێندراوەتەوە: (7.7K)

لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەستوەردان لە کاری یانەکەی دەکات و رێگە نادات راهێنەر و کارگێڕیی بارسێلۆنا یاریزانێکیان بفرۆشن.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لامين یامال، ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا، بەپەلە داوای لە راهێنەر هانزی فلیک و کارگێڕیی یانەکەی کردووە کە دەستبەرداری مارک کاسادۆ نەبن.

وەک ئەو سەرچاوەیە باسی دەکات، ئەم دەستوەردانەی لامین یامال بەتایبەت دوای هەوڵە جددییەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هاتن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، لامین بە راهێنەر و کارگێڕیی گوتووە “نابێت دەستبەرداری کاسادۆ ببن، گرنگ نییە نرخی دەستەوارە پێشکێشکراوەکان چەند بێت”.

مارک کاسادۆ بەیەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پڕۆژەی داهاتووی بارسێلۆنا دادەنرێت، چونکە وەک یاریزانێک سەیر دەکرێت کە توانایەکی زۆری بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی یانەکە هەیە. هەر ئەمەش وای لە یامال کردووە کە پێیوابێت مانەوەی لە یانەکەدا کلیلی سەرەکی دەبێت بۆ سەرکەوتنی وەرزی داهاتوو.

سەرەڕای ئەو دەستەوارەی کە لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە پێشکێش کراوە، هەروەها گرنگیپێدانی یانەی چێڵسی، بەڵام خواستی کاسادۆ بۆ مانەوە لە ریزەکانی بارسێلۆنادا روون و ئاشکرایە.

بەپێی راپۆرتەکەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، سەرەڕای ئەوەی ئەم داواکارییەی لامین ئەرکی کارگێڕیی یانەکە قورستر دەکات، کە رووبەڕووی گوشارێکی ئابووریی گەورە بووەتەوە و لەوانەیە ناچاریان بکات پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانیاندا بکەنەوە، بەتایبەت لەگەڵ بوونی مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی بەرز لە گرێبەستەکەیدا، بەڵام سووربوونی یامال گوشارێکی ناوخۆیی بەهێز لەسەر کارگێڕی دروست دەکات بۆ ئەوەی پارێزگاری لەم ئەستێرە تازەپێگەیشتووە بکەن.

ئەو یاریزانە بووەتە بابەتی گەرمی رۆژنامەکانی ئەورووپا، دوای ئەوەی یانەی مانچێستەر یونایتد بەهێزەوە هاتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەندین راهێنەر و کارگێڕیی گەورە بەوردی چاودێریی دۆخەکە دەکەن. بەڵام بەشە سەرنجڕاکێشەکەی چیرۆکەکە، دەستێوەردانێکی چاوەڕواننەکراوە لە نێوخۆی یانەکەوە، کە تێیدا کەسایەتییەکی دیاری نێو یانەکە بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە هاتە سەرهێڵ بۆ گۆڕینی هاوکێشەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 547 📊 Click Here