خوێندراوەتەوە: (5.1K)

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پێشبینی دەکەن وەرزی بارانبارینی ساڵی 2025-2026 بارانی باش ببارێت و وشکەساڵی نەمێنێت.

كەناڵی (سۆمەریە نیوز) بڵاویکردەوە: بە پێی پێشبینییەکانی شارەزایانی کەشناسی عێراق، ئەمساڵ زووتر لە وادەی خۆی وەزری بارانبارین دەستپێدەکات، تەواوی کانیاو و ڕووبارەکان و سەرچاوە ئاوییەکانی دیکە دەبوژێنەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دێت.

هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە ماوەی دوو هەفتەدا و لە یەکەم بارانبارین بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.

بەشێکی زۆری شارەزایانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن: وەرزی بارانی داهاتوو باش دەبێت و ساڵێکی باراناوی دەبێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کەشوهەوای زەریای جەمسەری باکوور و زەریای ئەتڵەسی لە بەرژەوەندیی ناوچەکەدا دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 2,622 📊 Click Here