سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ڕایگەیاند” سیستمی دەنگدان بەتەواوی رێگری لەدووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات
عیماد جەمیل، شەممە ١١ی تشرینی یەکەم لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکرد، سیتەمەی دەنگدان بەتەواوەتی رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات، لەبەرئەوەی كارتی دەنگدان دوای بەكارهێنانی لە دەنگداندا بۆ ماوەی ٧٢ سەعات كاركردنی دەوەستێت، ئەوەش رێگرە لەوەی زیاتر لە جارێك دەنگی پێبدرێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد، کە كۆمیسیۆن بردنەژورەوەی مۆبایل بۆ ناو شوێنی دەنگدان قەدەغە دەكات، ئەوەش بۆ رێگریكردن لە وێنەگرتن یان بازرگانیكردن بە كارتەكەوە.
عیماد جەمیل وتیشی” كۆمیسیۆن نزیكەی ١٢٠ هەزار كامێرای لە سەرتاسەری عیراق داناوە بۆ ڕووماڵكردنی ٣٩ هەزار بنكەی دەنگدان.”
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی ١١ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
کۆمسیۆن
هەڵبژاردنی عێراق
