خوێندراوەتەوە: (3.6K)

ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بەبێ حەقدەست لە هەرێمی کوردستان 717 هەزار دینارە. جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت: خواستی كڕینی زێڕ بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری بۆ نیوە كەمی كردووە.

عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ڕایگەیاند، “بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە، کڕینی زێڕ بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری بە رێژەی زیاتر لە 50% کەمی کردووە. کڕین و فرۆشتنیش زۆر زۆر كەم بۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، “ئێستا وەکو جاران نەماوە و خەڵک زێڕ بۆ جوانکاری ناکڕێت، چونکە نرخەکەی زۆر بەرزە؛ خەڵک بۆ هاوسەرێتیش کەم دەیکڕِن.”

لای خۆشیەوە، دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و نرخی یەك ئۆنسەی زێر گەیشتۆتە 3586 دۆلار.

وتیشی، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 819 هەزارە و عەیاری 21 بە 717 هەزار و 18 بە 615 هەزارە.

ئاشكراشی كرد، ئەم هەفتەیە زێڕ نزیکی 165 دۆلار بەرزبۆتەوە، كە ئەوە ڕێژەیەکی بەرزە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 979 📊 Click Here