خوێندراوەتەوە: (6.1K)

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەتەواو بوونی بەنداوی چەقچەق و سەرچنار کەرتی گەشتوگوزار لە کوردستان و سلێمانی هەنگاوێکی گەورە بەرەوپێش دەچێت و دەشڵێت: بەڕێوەبەرایەتییەکانم راسپارد لە ماوەیەکی کەمدا کاروبارە یاساییەکانی هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار تەواو بکەن
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار و بەنداوەکانی چەقچەق و سەرچنار لە ئەولەوییەتی کارەکانی حکومەت و بەندەیە و بە تەواوبوونیان کەرتی گەشتوگوزار لە کوردستان و سلێمانی هەنگاوێکی گەورە بەرەوپێش دەچێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەنداوی چەقچەق کە ماوەیەکە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، لەکۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیای جێبەجێکار، داوام کرد کۆمپانیای جێبەجێکار پەلە بکات لە تەواوکردنی پڕۆژەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشمان راسپارد هەرچی زووترە ئامادەکارییەکانی بەنداوی سەرچناریش تەواوبکەن تا دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.

جەختیشی كردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانم راسپارد لە ماوەیەکی کەمدا کاروبارە یاساییەکانی هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی سەرچنار تەواو بکەن.

دەشڵێت: تیمێکیشمان لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران پێکهێنا بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران هەرچی زووتر دەست بکەن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و لە کاتی خۆیدا تەواویان بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 22 Today: 55 📊 Click Here