خوێندراوەتەوە: (8.6K)

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق جدییە لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

قاسم ئەعرەجی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی رێوشوێنە ئەرێنییەکانی عێراقیان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە بە گشتی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “جەختمان کردەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەپێی دەستوور و یاسا”.

هەروەها دەڵێت: ئێمە جددین لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لە پێش هەمووشیانەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بە وتەی قاسم ئەعرەجی، لیژنەیەکی باڵای وەزاری پێکهێندراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە زووترین کاتدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 138 Today: 1,023 📊 Click Here