خوێندراوەتەوە: (976)

قائیمقامی سلێمانی سەردانی فەرمانگەی خانەنشینی سلێمانی كرد و پێی وتن، “سوپاسی ئەو دڵسۆزییەتان دەکەین کە بۆ خزمەتکردنی خانەنشینان هەتانە” و ڕاشیگەیاند، شەونخونی و كاركردنی ئێوە تا بەرەبەیان وایكرد خانەنشینانی سلێمانی پاداشتی 6 مانگ وەربگرن و داونەكەوێت.

لە میانی بەسەرکردنەوەی فەرمانگە و دەزگا فەرمییەکان و بۆ گەیاندنی دەستخۆشی لەپای جێبەجێکردنی کارەکانیان بە دڵسۆزی، ئاوات محەمە، قائیمقامی سلێمانی بەیاوەری یەکێتی خانەنشینانی کوردستان، سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانشینی سلێمانی کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد، بە بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی ڕاگەیاند، ئەوەی ئێوە کردوتانە بۆ رایی کردنی مامەڵەی خانەنشینان بەتایبەت، کە لەمساڵدا هەزاران کەس خانەنشین بوون، نمونەی دڵسۆزییە، هەر بۆیە ئەو شەونخونی و کارکردنەی تا بەرەبەیانی چەندین ڕۆژی بەڕێوبەر و فەرمانبەران بەرز و پیرۆز دەنرخێنین و وەکو قائیمقامیەت سوپاسیان دەکەین.

وتیشی: ئەو دڵسۆزی و ماندوونەبوونە بوو وایکرد تەواوی خانەنشینانی سلێمانی پاداشتی (٦) مانگیان وەربگرن و دوانەکەوێت، خزمەتکردنی توێژی خانەنشینانیش خزمەتکردنە بە کەسوکاری خۆمان و ئەو کەسانەی کە خزمەتی هەموومانیان کردووە.

قائیمقامی سلێمانی پێی ڕِاگەیاندن، بە نووسراوی فەرمی سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی دەکەین بۆئەوەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

لەبەرامبەردا ژیان سابر، بەڕێوبەری خانەنشینی سلێمانی سوپاسی ئەو خەمخۆری و بەدەمەوەهاتنەی قائیمقامی سلێمانی کرد و بەڵێنیدا، وەکو هەمیشە کارەکانیان بەوپەڕی دڵسۆزی ئەنجام بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,890 📊 Click Here