میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەرچووە، دەشڵێت” هەوڵ دەدرێت فەرمانی دەستگیرکردنەکە بدرێت بە ئینتەرپول”.
شەممە ٢٧ی ئەیلول ئاژانسی سانا میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە کە فەرمانی دەستگیركردنی غیابی بۆ تاوانبار (بەشار ئەسەد) دەرچووە، بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە رووداوەكانی ٢٠١١ی دەرعا”.
بە گوێرەی ئاژانسەکە فەرمانی دەستگیركردنە تۆمەتەكانی كوشتنی ئەنقەست و ئەشكەنجە تا ئاستی مردن لەخۆدەگرێت و بڕیارە دادوەرییەكە دەرگا دەكاتەوە لەسەر گشتگیركردنی یاداشتی دەستگیركردنەكە لەرێگەی ئینتەرپول و، چاودێریكردنی دۆسیەكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەم رێكارە لەسەر بنەمای داواكارییەك بووە كە لەلایەن كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكانی دەرعاوە تۆماركراوە، رووداوگەلێك كە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ روویداوە.
بەشار ئەسەد
سوریا
