خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وەزیری دەرەوەی عێراق، د.فوئاد حسێن، دووپاتی کردەوە کە هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە ” میلیشیا ” شیعەکانی عێراق ڕوون و جێگیرە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە رۆژی هەینی ٧ ی تشرینی دووەم سازکراوە، د. فواد حوسێن ڕایگەیاندووە، “هۆشدارییەکانی ئەمریکا نوێ نین؛ لەلایەن ئیدارەکانی پێشوویشەوە دەرکراون”، ئاماژەی بەوەشکردووە “واشنتۆن ئەم کوتلانە بە درێژکراوەی هەژموونی ئێرانەوە دەبەستێتەوە”.

لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت ” نازانین بۆ ئەمەریکا لەم کاتەدا ئەم هۆشدارییانە لە بارەی ئەو گرووپانەوە دەدات”، جەختیشی لەوە کردەوە ” ئەمریکا لەسەر هەڵوێستێکی ئاشکرای خۆی بەرامبەر بە ئێران ماوەتەوەو ئەو گرووپانەش بە یەکێکە لە ئامڕازەکانی کاریگەری لە عێراقدا ناوزەد دەکات”.

ئەو لە کاتێکدایە کە هەندێک ناوەندی هەواڵی ناوخۆی و ناوچەیی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر ئەمەریکا و ئیسرائیل لەم چەند رۆژەی پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هێرشنەکەنە سەر ئەو گرووپە چەکدارە شیعانەی سەر بە ئێرانن لە عێراقدا، ئەوا دوای هەڵبژاردن ئەنجامی دەدەن.

میلیشیا شیعەکان

ئەمەریکا

فواد حسێن

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 2,131 📊 Click Here