خوێندراوەتەوە: (1.7K)

وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات، وتیشی” ئێمه بونی پهكهكه لهسهره خاكی عێراق رهتدهكهینهوه”.

لە بەیاننامەیەکدا فوئاد حسێن، ئەوەی خستەڕوو، بوونی هێز و گروپ و ئەندامانی پەکەکە لە شنگال و مەخموور و چیای قەندیل بۆ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە.

جەختیشی کردەوە پێویسته چارهسهركردنی ئهم پرسه به شێوهیهك بێت كه ئاسایش و سهقامگیری له ناوچهكهدا مسۆگهر بكات و ئەوان پشتیوانی له پرۆسهی ئاشتی له توركیا دهكهن.

ئەمە لە کاتێکدایە، پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند” ئەو هێزانەمان کە لە زاپ بوون و مەترسیی شەڕیان لەسەر بوو کشاندمانەوە بۆ ناوچە جیاوازە گونجاوەکان و لەو باوەڕەداین ئەم هەنگاوە هاوکاریی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە تورکیا دەکات.”

هەروەها، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە کە هێچەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی” هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە.”

فوئاد حسێن

پڕۆسەی ئاشتی

پەکەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 43 Today: 255 📊 Click Here