خوێندراوەتەوە: (769)
ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی ئەو پلانەی ئاشکرا کرد کە هانسی فلیک پەیڕەوی دەکات لە هەوڵەکانی بۆ بردنەوەی یەکەم کلاسیکۆ لە یاریگای بێرنابیۆ لەم وەرزەدا.
ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید کار بۆ رێگریکردن و بێ کاریگەری پێدری دەکات، هاوشێوەی ئەوەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ڕوویدا، بەڵام پلانی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەوەیە زیاتر پشت بە فرێنکی دی یۆنگ و ئەلیخاندرۆ باڵدێ ببەستێت.
فلیک لە پلانەکەیدا بە پلەی یەکەم پشت بە پێدری نابەستێت، بەڵکو لەگەڵ دی یۆنگ و باڵدی هێڵی پێشەوە پێکدەهێنێت، لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت بچێتە ناو هێڵی بەرگری ڕیاڵ مەدریدەوە.
