بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی بڵاویکردەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست دەکرێت بە فرۆشتنی زیادکردنی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید کە ژمارەیان ٦٠ موڵکە.
دەقی راگەیەنراوەکە
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری
لەبەرواری ( ٢٠٢٥/١٠/٥ ) کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی ( کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت ) لەبەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە ژمارەیان ( ٦٠ ) موڵکە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان کە بڕەکەی ( ٩١،٧٦٠،٦٦٠،٣٥٠ ) نەوەد و یەک ملیار و حەوتسەد و شەست ملیۆن و شەشسەد و شەست هەزار و سێسەد و پەنجا دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن.
بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتمان بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی زیادکردنەکە، هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان.
شاسوار عەبدولواحید
