خوێندراوەتەوە: (1.7K)

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، زانیاری نوێ لە بارەی مووچەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت” ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێشەوە ئەوا سێ مووچە لە بەغدا زامن کراوە.”

فازڵ نەبی، یەکشەممە ٥ی ئەیلول، رایگەیاند” ئەگەر هیچ کێشەیەک بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم و رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا نەیەتە پێشەوە ئەوا سێ مووچەمان لەبەغدا زامن کراوە.”

ئەو بەرپرسە وتیشی” بۆ دوو مووچەکەی دیکە رێککەوتن و دانیشتنی دەوێت، پێوسیتە بەر لە قەپاتکردنی خەرجیە دارایەکانی بەغدا حکومەتی هەرێم داوای دوو مووچە بەیەکەوە بکات.”

ئەمە لە کاتێکدایە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان دەستیپێکردەوەتەوە، بەغدا مووچەی مانگی حەوتی ناردوە بەڵام هەرێمی کوردستان کێشەی هەیە لە دابینکردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئەوەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆکاری دروست بوونی کێشە لە داهاتوودا.

هەر بەپێی زانیارییەکان شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات تاوەکو لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە بگەنە ڕێککەوتن بۆ کەم کردنەوەی بڕی داهاتی نانەوتی بۆ کەمتر لە ٩٠ ملیار دینار.

مووچەی هەرێمی کوردستان

مووچەی هەرێم

هەناردەکردنەوەی نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 50 📊 Click Here