سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداریدا لەوەی ئەگەر بابەتی مووچە بە سیاسی نەکرێت ئەوا هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نافەوتێت.
فارس عیسا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند” رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووینەوە، کاتژمێر ٣:٣٠خولەکی ھەمان ڕۆژ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئیمزا کرا و گشتاندنی بۆ کرا.
سەرۆکی نوێنەراتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە لەوەی ئەم ھەفتەیە موچە رەوانە دەکرێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەبارەت بە مووچەکانی مانگەکانی دیکە، باسی لەوەکرد یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵەو پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بەسیاسی نەکرێت، ئەمساڵ ھیچ موچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ١٢٠ ملیار دیناری ناوخۆی ڕادەستکردوە و چاوەڕوانی بەغدادە تاوەکو مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
فارس عیسا
مووچەی هەرێم
هەرێمی کوردستان
