خوێندراوەتەوە: (6)

ئەمیری کۆمەڵی دادگەری لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەدا بە بەرگی کوردیەوە سەردانی تورکیا دەکات و میدیای ئەو حزبەش ئاشکرایدەکەن کە ئەمیرەکەیان داوای لە پارتی دادو گەشەکردووە هەنگاوەکانی ئاشتی لەگەڵ کورد کاراتر بکات.

لە نووسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کە رۆژی ٣١ ی تشرینی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵ لە ئەنكەرە سەردانی بارەگای سەرەکیی پارتی داد و گەشەپێدانی (ئاكەپە)ی دەسەڵاتداری توركیای كردووە.

لە راگەیاندنی نووسینگەی سەرۆكی كۆمەڵدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆکی کۆمەڵ جەختی لە گرنگیی ستراتیژیی کۆماری تورکیا لە ناوچەکەدا کردەوە و ئاماژەی بە بایەخی ئەم وڵاتە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان داوەو وتویەتی: هیوادارین پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوەکانی کاراتر بکات بۆ ئەوەی هەموو گەلانی تورکیا بە ئاسودەیی بژین و سەقامگیرییەکی یەکجاری لە ناوچەکەدا فەراهەم بێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەکۆبوونەوەکەدا ” هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەردووک حیزب و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان”.

ئەم سەردانە بۆ وڵاتی تورکیا لەکاتێکدایە کە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە گەرمەیدایەو کۆمەڵی دادگەری وا ناسراوە کە پەیوەندی لەگەڵ تورکیادا لاوازەو لەگەڵ ئێران بەهێزە، بە پێچەوانەی هاوتاکەی یەکگرتووی ئیسلامی کە پەیوەندی بە تورکیا زۆر ئەرێنییە.

تورکیا

پارتی دادو گەشە

عەلی باپیر

پرۆسەی ئاشتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 370 📊 Click Here