خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاشتی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاندووە” لەرۆژانی داهاتوودا کۆمیسیۆن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆدەبێتەوە و پرسی پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکەن.”

مەراڵ دانش بەشتاش، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی کۆمیسۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی، لە دواین لێدوانیدا ئاشکرایدەکات، ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆمیسیۆنی پەرلەمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە) کۆببێتەوە و کۆنەبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان، لە گەڵ ناوەڕۆکی پرۆسەکەدا ناگونجێت.

ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆمیسۆنەکە دا گوێیان لە زۆربەی لایەنەکان گرت، هەمووان بۆچوونێکی هاوبەشیان هەیە، پێویستە گوێ لە بۆچوونەکانی ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەکە بگیردرێت، یەکێک لە داوکارییەکانی لایەنە کوردییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، کۆبوونەوەی ئۆجەلانە لەگەڵ کۆمیسۆنەکە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە کردووە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت، پێویستە بۆچوون و پێشنیارەکانی ئۆجەلان بەهەند وەربگیرێت.

هەروەها، چەند ڕۆژی ڕابردو پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان “دەم پارتی” ڕایگەیاند” نابێت پرسی كورد تەنها لە لەناوبردنی چەكدا كورت بكرێتەوە، بەڵكو پێویستە دان بە مافەكانیشیدا بنرێت و گۆڕانکاری لە دەستوردا بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ١١ی تەمووزی ٢٠٢٥ پەکەکە هەنگاوێکی کردەی گرنگی بۆ ئاشتی دەستپێکرد کە تێدا ٣٠ گەریلای پەکەکە چەکەکانیان سوتاند و لەناوبرد ئەمەش بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و گرنگە لە پڕۆسەی ئاشتی.

عەبدوڵا ئۆجەلان

تورکیا

پڕۆسەی ئاشتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 3,157 📊 Click Here