خوێندراوەتەوە: (35)

نووسینگەی یاسایی سەدە کە کاری پارێزەرایەتی ئۆجەلان بەڕێوەدەبات، ئاشکرای دەکات عەبدوڵا ئۆجلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمراڵی چاوی بە ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەکەی کەوتووە.

رۆژی هەینی ٣١ ی تشرینی یەکەم لە راگەیاندنێکدا نووسینگەی یاسایی سەدە بڵاویکردەوە ” ئەمڕۆ ٣١ ی تشرینی یەکەم عەبدوڵا ئۆجلان چاوی بە عومەر ئۆجەلانی برازای پەرلەمانتاری روحای پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان و فاتمە ئۆچەلانی خوشکی ئۆجەلان و، بەرفین و عەلی ئۆجەلان کەوت.

عەبدوڵا ئۆجلان لە ٤ ی نیسانی ١٩٤٩ لە گوندی ئامارای پاریزگاری روحا لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزرا و لە ساڵی ١٩٨٤ەوە دەستی بە خەباتی چەکداری دژی دەوڵەتی تورکیا کرد بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی، دواتر ئەم خەباتە گۆڕا بۆ خودموختاری زیاتر و مافەکانی کورد لە چوارچێوەی تورکیادا. ئەم ململانێیە بووە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس لە هەردوولا و زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیا گەیاند.

عەبدوڵڵا ئۆجلان لەساڵی ١٩٩٩لە کینیا لە ئەفەریقا لە پیلانێکی فرەلایەندا دەستگیرکراو بە زیدانی گەڕێندرایەوە بۆ تورکیا، ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانی پەکەکە جێهشت. ئۆجەلان لە زیندانەوە چەند جارێک داوای ئاگربەست و چارەسەری سیاسی دەکرد.

چەند جارێک گفتوگۆ لە نێوان پەکەکەو تورکیادا ئەنجامدرا گرنگترینیان پرۆسەی ئاشتی (٢٠٠٩-٢٠١٥)ئەم قۆناغە بە گرنگترین و جدیترین هەوڵی ئاشتی دادەنرێت لە مێژووی کێشەی کورد لە تورکیا.

نوێترین دەستپێشخەری لەسەر دەستی ئۆجلان جارێکی تر لە ڕۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا، ئۆجەڵان بانگەوازی پەکەکەی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک. لە ڕۆژی یەکی ئازاری ٢٠٢٥دا، پەکەکە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەکلایەنەیان راگەیاند لەگەڵ تورکیا، وەڵامدانەوە بۆ بانگەوازەکەی سەرۆکی پەکەکە .

لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥دا، پەکەکە ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی خۆی کرد و ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە خاڵێک کە داواکارییەکانیان دەتوانن لە ڕێگەی “سیاسەتی دیموکراتیانە”وە بەدیبهێنرێن.

لە نێوان ٥-٧ی ئایاردا، دوازدەیەم کۆنگرەی پەکەکە ئەنجام درا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە درا.

لە ١١ ی ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٥ دا پەکەکە لە دەستپێشخەریەکی تردا ٣٠ گەریلای پیاو ژن لە ئەشکەوتی جاسەنە لە نزیک سلێمانی چەکەکانیان سووتان. هەروەها لە رۆژی ٢٦ ی تشرینی یەکەم پەکەکە وەک دەستپێشخەریەکی نوێ گەریلاکانی لە باکوری کوردستان کشاندەوە بۆ قەندیل لە باشوری کوردستان.

رۆژی ٣١ ی تشرینی یەکەمیش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند کە کاتی دەرکردنی یاسای لەلایەن پەرلەمانەوە هاتووە بۆ پرۆسەی ” نەهێشتنی تیرۆر “.

عەبدولآ ئۆجلان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 370 📊 Click Here