خوێندراوەتەوە: (5)

پەرلەمانتاری دەم پارتی و کەسی نزیک عەبدوڵا ئۆجلان رایگەیاند” ڕێبەر ئاپۆ، جەختیکردۆتەوە لەسەر بەهێزکردنی ڕێکخستنی هەرێمی و سیاسەتی گەلپارێز کە ڕێخۆشکەرە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک.”

رۆژی هەینی ژمارەیەک لە کەسوکاری عەبدوڵا ئۆجلان لە زیندان سەردانیان کرد، رۆژی ١ی تشرینی دووەم پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا، عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند ” لە دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، جەختکراوەتەوە لە بەهێزکردنی ڕێکخستنی هەرێمی و سیاسەتی گەلپارێز کە ڕێخۆشکەرە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک”.

پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕحا، عومەر ئۆجالان دەربارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ (٣١ـی تشرینی یەکەم) لەنێوان عەبدوڵا ئۆجلان و بنەماڵەکەی، لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە”.

عومەر ئۆجالان وتی”٣١ـی تشرینی یەکەم، وەک بنەماڵە دیدارمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. لە دیدارەکەدا، جەختکراوەتەوە لە بەهێزکردنی ڕێکخستنی هەرێمی و سیاسەتی گەلپارێز کە ڕێخۆشکەرە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک”.

ئەندامانی بنەماڵەکەی کە رۆژی ٣١ـی تشرینی یەکەم، لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری Fـی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجلانیان کرد عومەر ئۆجالان و فاتمە ئۆجالان و بەرفین ئۆجالان و عەلی ئۆجالان بوو.

عەبدولآ ئۆجلان

سەردانیکردن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 1,209 📊 Click Here