خوێندراوەتەوە: (0)

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت” لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بەسەردا دێت و مەرجەکانی حکومەتی عێراق تایبەت بە ئۆتۆمبێلی هاوردە جێبەجێ دەکرێت.

فەیاز محەممەد عەبد، سەرۆکی دەزگای کۆنتڕۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق شەممە ١ی تشرینی دووەم لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکرد، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن لەگەڵ پێداویستییەکانی کەشوهەوای عێراق گونجاوبن و مەرجی ڕەنگ، جۆری ئۆتۆمبێل و وڵاتی بەرهەمهێن گرنگ نییە.

وتیشی” لە دەستپێکی ساڵی نوێوە عێراق بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادات بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی سووتاو نووقمبوو، یان ئەو ئۆتۆمبێلانەی توشی ڕووداو و زیانی گەورە بووبێتەوە.”

ئەو بەرپرسە جەختیشی کردەوە لەوەی، کاتێک بازرگانێک ١٠٠٠ ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق دەکات، دەبێت هەموو زانیارییەکانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سیستەمێکی تایبەت بە وەزارەتیی پلاندانان تۆمار بکات.

فەیاز محەممەد عەبد ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕێگەی بەشی ئۆتۆمبێلەکانەوە لە دەزگای ناوەندیی چاودێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت و دوای پشکنین و دڵنیابوون لە گونجانی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ ستانداردی عێراقیدا، ڕێگەی پێدەدرێت لە بازاڕەکاندامامەڵەی پێوەبکرێت

عێراق

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 1,209 📊 Click Here