خوێندراوەتەوە: (1.4K)

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕایگەیاند” ژمارەیەك لە فرۆشیارانی کارتی دەنگدەران دەستگیرکراون کە کارتی دەنگدانیان فرۆشتوە.”

لیوا قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە لێدوانێكدا دەڵێت” فەرماندەییەکە لیستی پەیڕەو و راسپاردەکانی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن دەرکردووە و راستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چاودێری دەکرێن.”

وتیشی” کارەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدەن بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەموو جۆرە پێشێلکارییەک.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند رۆژی رابردودا هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ژمارەیەک لە كەسانە دەستگیربكەن کارتی دەنگدەرانیان فرۆشتووە، هەروەها ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە هێرشکردنە سەر بانگەشەی هەڵبژاردن لە بارەگاکان و کاندیدەکان، لە زیاتر لە ناوچەیەک.

ئەمە لە کاتێدایە، ڕۆژی چوارشەممە، سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی تارمییەی باکووری بەغدا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بڕیارە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنی عێراق

بانگەشەی هەڵبژاردن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 436 📊 Click Here