خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە بەغدا بیانوو دێنێتەوە و پلانی ئەوەی هەیە بڕیاردان لەسەر خەرجکردنی مووچەی هەرێم بگەیەنێتە مانگی داهاتوو وسەرەتا مووچەی خۆی دابەش کات.

سەبارەت بە بڕیارنەدان لەسەر مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی راگەیاند “بەغدا بیانو دەگرێ، ئەگەر کێشەیان ١٢٠ ملیار دینارەکەیە با لە مووچەکە بیبڕن و بە مەقاسە بینێرن، بەڵام عێراق پلانەکەیان بەوجۆرەیە کاتبکوژن و بیگەیەننە کۆتایی مانگ و پێش هەڵبژاردن مووچەیەک بنێرن”.

دووبەردانی ئاشکرای کرد کە لەلایەکەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە ناردنی مووچە دەکاتەوە، لەلایەکی ترەوە وەزیری دارایی عێراق دەڵیت هیچ نووسراوێکم بۆ نەهاتووە، بۆیە قسەکانی بەغدا هەموو بیانوون لەکاتێکدا هەرێم مەرجەکانی هەموو جێبەجێ کردووە.

راشیگەیاند” هەرێم ١٢ۆ ملیار داهاتی ناوخۆی ئامدە کردووە بۆ ئەوەی رادەستی بەغدا بکات و تەنانەت وردبینی لە لیستی مووچەش کردووە، بەڵام عێراق هەموو هەوڵی بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر مووچە بخاتە کۆتایی مانگ و دوای دابەشکردنی مووچەی خۆی ئینجا بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی هەرێم بدات.

مووچە

ئابووری

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,036 📊 Click Here