خوێندراوەتەوە: (4.5K) 
  دەستەی خانەنشینی عێراق بڵاویکردەوە، ڕێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی خانەنشینان تەواوکراون و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی خانەنشینان تەواوکراون و ڕەوانەی بانکەکان کراون بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێککارەکانی لای ئەوان و دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سبەینێوە یەك شەممە خانەنشینانی هەردوو كەرتی شارستانی و سەربازی دەتوانن سەردانی لقەكانی بانكەكان یان ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و نەوتی هەرێم نەدراوەتە بەغدا، كە عێراق وەك مەرجی ناردنی پارەی مووچە دایناوە.

