خوێندراوەتەوە: (980)

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق، یەکشەممە ١٤ی ئەیلول، ڕایگەیاند” لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی دەستیکردوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ خاوێنکردنەوە و چارەسەرکردنی ئاوی زێرابەکان و سەرچاوە ئاوییە نائاساییەکان.”

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە” لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێککەوتنی عێراق و بەریتانیا، کە لە لەندەن ئەنجامدرا بۆ خاوێنكردەوەی ئاوی زێرابەکان و چارەسەرکردنی سەرچاوە نائاساییەکانی ئاو پڕۆژەیەکی نوێ لە وڵات جێبەجێدەکرێت.”

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە وێستگەكانی لە پارێزگاکانی بەسرە و دیوانییە و ئەنبار و واست دابنرێن و پێنج وێستگەی ئامادەکراو بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە و لایەنی بەریتانی سەرپەرشتی دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، ڕێککەوتنەکە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و لایەنی بەریتانی ئەنجامدراوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی زێرابەکان، بۆ چارەسەرکردن و دوبارە بەکارهێنانەوەی بۆ سودوەرگرتن لێی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری و پیشەسازی، هەروەها ئاوی خواردنەوەش.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم ساڵ بەهۆی بێ ئاوی عێراق ڕووبەڕووی چەندین کێشە و ئاستەنگی زۆر دەبووە ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کشتوکاڵ و ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان دروست کردبوو

عێراق

کشتوکاڵ

ئاوەڕۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 107 Today: 1,661 📊 Click Here