پێشبینی دەکرێت کە هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بە وتەی کەشناسی عێراق” ئەگەری لافاە هەیە”.
کەشناسی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە ” پێشبینی دەکرێ هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێکی بەهێزی باران بارین هەموو وڵاتانی ناوچە بە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە”.
دەستەکە دەڵێت” بارانەکە گشتگیرە و هەموو هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەری لافاو هەیە، بە گشتی شەپۆڵەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێ ڕۆژانی ٧ و ٨ هەروەها ٩ و ١٠ حاڵەتی ناجێگیری کەشەو هەوا هەموو هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەر هەیە نزمە پەستانێکی لاواز دەوری ۱۲ مانگ دروست بێ و زیاتر ناوچە شاخاویەکان بگرێتەوە”.
ئاشکراشی کردووە کە ئەگەر هەیە هەموو ناوچەکان پەڵەی گشتی بدا و لەوانەیە ئاستی ڕوباری کەلەک زێی گەورە تەواو بەرز بێتەوە و مەترسی لەسەر پڕۆژە نزیکەکان دروست بکا.
کەشناسی
پلەکانی گەرما
باران
