خوێندراوەتەوە: (5.9K)

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی 7ـی 2025،  شەش ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم تێدەپەڕێت. رۆژی 10ـی تەمموزی 2019، لە پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەخشرا و دەستبەکاربوون.

سەرەڕای ئەوەی مانگی 10ـی ساڵی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەڵام تاوەکو ئێستا کابینەی دەیەمی حکومەت پێکنەهێندراوە و ئەمڕۆ 10ـی تەمموزی 2025، تەمەنی کابینەی نۆیەم دەبێتە شەش ساڵ.

تاوەکو ئێستا چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم، بەڕێوەچوون و بەرپرسانی هەردوولا، گفتوگۆکان بە ئەرێنی وەسف دەکەن، بەڵام هێشتا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێندرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 2,690 📊 Click Here