تەریقەتی کەسنەزانی، بەر لە هەڵبژدن هاوپەیمانێتیان ئەنجامدا و لەو ڕێگایەوە توانیان چوار بەربژێریان هەبێت و سەربکەون بۆ چوونە پەرلەمانی عێراق.
پێنج شەممە، ١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئەحمەد تۆفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەریقەتی کەسنەزانی، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند “تەریقەتی کەسنەزانی چوار کورسی بەدەستهێنیاوە، لە چوارچیوەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی تەقەدوم و لیستە هاوپەیمانەکانی، وە چەند کاندیدێکی جێگرەوەشیان ئامادەیە”، بەربژێرە سەرکەوتوەکان لە بازنەکانی، بەسڕە، ئەنبار، بەغداد، نەینەوان.
ئەو لیستانەی تەریقەتی کەسنەزانی هاوپەیمانە لەگەڵیان، هاوپەیمانیی تەسمیم، هاوپەیمانیی قیمەم، هاوپەیمانی تەقەدووم.
١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ١٢ تشرینی دووەم کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بڵاوکردوە، بە پێی ئاماری کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە ٥٦.١١٪ بووە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی
پەرلەمانی بەغداد
