خوێندراوەتەوە: (1.0K)

یەکشەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەمدامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرایدەکات، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەرەنتی کراوە.

شیروان میرزا، ڕایگەیاند” بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق بەربەستی بەردەم مووچەی مووچەخۆران لابراوە و ئێستا هەرێم ١٢٠ ملیاردینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدادناردووە و دەبێت لەم رۆژانەدا مووچەی مانگی حەوت لە لایەن بەغداوە بنێردرێت و هیچ پاساوێک بۆ نەناردنی مووچە نەماوە.”

ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە مووچە تەواوی مانگەکان ئەوەی ئاشکراکرد، کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گرەنتی کراوە و هیچ کێشەیەک لەئارادا نیە و سەرجەم مووچەکان بڕیارە دابەشبکرێت.

شیروان میرزا، باسی لەوەشکرد، ئەگەر ساڵی داهاتووش بودجە نەبێت، بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان خەرجکردنی مووچە هەر بەم رێکارانەی ئەمساڵ دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە پێنجشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و دەبێت بەغدا مووچە بنێرێت.

مووچەی هەرێمی کوردستان

مووچەی هەرێم

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,544 📊 Click Here