بەرهەم خالید حەمە 
لە دوای ڕێکەوتنی هەولێر و دهۆک و دەرکەوتنی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥، هەر دوو پارتە سیاسییە سەرەکیەکە (پارتی و یەکێتی) دەستەواژەی سەرکێشی حکومڕانی و بەڕێوەبردن بوون لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەردەوامی حکومکردنیان بەرەوپێش نەچووە بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دادپەروەری و گەشەپێدەری، بەڵکو بە شێوەیەکی زۆر گرنک بەهۆی نەبوونی حکومەتێکی ڕێکخراوەیی و فەسادە دامەزراوەکان لە هەردوو بەرە، بەردەوام هەرێمی کوردستان بەرەو ڕێگەیەکی هەڵدێر براوە.
یەکەم: شکستی سیاسی
حکومڕانی لە هەرێم بە پەیوەندی حیزبی و دەسەڵاتی بنەماڵەیی تاک لایەنانەی سەرۆکی حیزبەکان بەرهەمهاتووە، بۆیە خاوەنی چەندین شکستی سیاسین لە مێژووی بەڕێوەبردنیاندا کە چەندین ساڵ کوردیان گەڕاندوەتەوە بەرەو دواوە، پارتی و یەکێتی بەشێوەیەکی تەواو دەسەڵاتیان لابووە لە هەموو قۆناغە گرنگە سیاسییەکاندا و خاوەنی چەندین شکستی سیاسین کە دواجار هاوڵاتیانی هەرێم باجەکەیان داوە.
دووەم: شکستی ئابووری 
ئابووری هەرێم بە شێوەیەکی تەواو سەر بە نەوت کراوە بەوە هەموو بوارەکانیتر دەبنە قوربانی، پارتی و یەکێتی بە هەمان شێوە خاوەنی چەندین شکستی ئابوورین کە دیارتینیان لە ئێستادا بەردەوامی کێشەی مووچە خۆران وە ڕێژەیەکی بەرزی بێکاری بە جۆرێک لە هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕێژەی بێکاری ٢٤٪ بووە ، وە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئەم ڕێژەیە دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەهۆی شکستە ئابوورییە یەک لە دوای یەکەکانی ٢ حیزبی حکومڕانەوە.
لە کۆتاییدا، بە بێ گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە سیاسەتی حکومەت و بەرهەمهێنانی ئابووری جیاواز یان دەتوانین بڵێن هەرێمی کوردستان لە سایەی حکومڕانی پارتی و یاکێتیدا ناتوانێت خاوەنی هیچ بەرەو پێشچونێک بێت بە تایبەتی لە ڕووی سایسی و ئابوورییەوە، وە زەرەرمەندی سەرەکی ئەم دۆخەش تەنها مووچەخۆران و چینی کاسبکاران و هاوڵاتیانی بێ لایەنی هەرێمی کوردستانن، بەهۆی سیاسەتە چەوتەکانی ٢ حیزبی بنەماڵەوە.
 خوێندراوەتەوە: (6.7K) 
  
