خوێندراوەتەوە: (3.9K)

له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگای سوه‌یدای سوریا له نێوان گروپه چه‌كداره‌كاندا، 21 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه به‌شێكیان منداڵ و ئافره‌تن.

رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگای سوه‌یدا ، ئاواره‌بوونی به‌كۆمه‌ڵ روویداوه و ژماره‌ی كوژراوان بۆ 21 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای سوه‌یدا به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی مه‌قووس، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان دوو گرووپی چه‌كدار دروستبوو كه پێكهاتبوون له پێكهاته‌ی ئایینی درووز له‌گه‌ڵ هۆزی ده‌شته‌كی (به‌دوو)ـه‌كانی ناوچه‌كه.


به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان 21 كه‌س كوژراون كه 17 كه‌سیان درووزن له‌گه‌ڵ 4 چه‌كداری ده‌شته‌كییه‌كانی سوه‌یدا و نزیكه‌ی 50ی تریش برینداربوون كه له‌نێویاندا منداڵ هه‌ین و به‌شێكیان باری ته‌ندروستییان جێگیر نییه.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای ئه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان چوونه‌ته ده‌وروبه‌ری گوندی ئهلتیره له لادێكانی سوه‌یدا و توندوتیژی روویدا و چه‌ند ماڵێكیش سووتێنران، زۆربه‌ی دانیشتوانی گونده‌كه به‌ره‌و شارۆچكه‌كانی ئهلمهزرهع و شاری سوه‌یدا هه‌ڵاتن.

هاوكات گروپه خۆجێیه‌كان له ناو ئهلتیرهدا مانه‌وه بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان.

روانگه‌ی سوری له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه شارۆچكه‌كانی سه‌میع و ئه‌لمه‌زره‌عه تۆپباران كراون، هه‌روه‌ها پێكدادانی توند له ده‌وروبه‌ری له‌بین و حه‌ران روویداوه و گروپه چه‌كداره خۆجێییه‌كان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌كانیان.

له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانهكانیش، رێگه‌ی سه‌ره‌كی دیمه‌شق – سوه‌یدا گیراوه.

هێزه فه‌رمییه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا له شوێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان.

دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان پارێزگای سوه‌یدا بۆ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك چه‌ند كه‌سێكی له هۆزی ده‌شته‌كییه‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی دیمه‌شق – سوه‌یدا رێگه‌یان له گه‌نجێكی دروز گرتبوو و ئازاریان دابوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی پارێزگاكه چه‌ند ئه‌ندامێكی هۆزی دهشتهكییهكانیان گرت، ئه‌مه‌ش وای كرد گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا ته‌شه‌نه بكات و ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مڕۆی لێ بكه‌وێته‌وه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 1,023 📊 Click Here