خوێندراوەتەوە: (1.7K)

دووشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکان، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمیش ئەندامی شاندەکەیە.

هاوکات، سبەی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق، تاوتوێی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەکات.

لە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بۆچوونی جیاوازیان هەیە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەوپێیەی وەزارەتی پێشمەرگە دەیەوێت ئەو ماددەیە لە یاساکە جێبەجێ بکرێت کە لە بەرژەوەندیی تەواوی ئەوان بێت و سەرجەم مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەم ساڵ وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکی هەشت خاڵی لەسەر خانەنشینی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند دەبێت بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە٣ی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین بکرێن. کە پاڵپشتە بە ماددەی ٣٥ی لە برگەی سێیەمی لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە٩ی ساڵی ٢٠١٤.

وەزارەتی پێشـمەرگە

خانەنشینان

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 1,253 📊 Click Here