خوێندراوەتەوە: (878)

شارەزایەکی کەشناسی، ئاشکرایدەکات، شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە باکور و ڕۆژئاوای کوردستان کردوە ئەمشەو کاریگەرییەکەی دەگاتە هەرێم.

ئاراس جەبار، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند” لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین شار و گوندەکانی باکوری رۆژئاوای سوریای گرتەوە و لەهەندێ شوێنیشدا لافاوی بەهێز دروستبوو لەگەڵ بای بەهێز کە زەرەرو زیانی ماددی بەهەندێ شوێن گەیاند.”

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکاتەکانی داهاتوودا ئەو شەپۆلە درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر باکوری کوردستان و پێشبینی بارانێکی زۆری لێدەکرێت لەگەڵ بارینی بەفر.

ئاراس جەبار دەڵێت” هەر لە چەند کاتژمێری داهاتوودا و بەتایبەت لەنیوەی شەودا لەسنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ ناوچەکانی دەڤەری بادینان کاریگەری ئەو شەپۆلە بە لاوازی دەستپێدەکات لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکە و نمە بارانی پچر پچر و لەهەندێ شوێنیشدا لەوانەیە رێژەی بارانەکە زیاتر ببێت لەنێوان ٢ تا ٥ ملیممەتر باران ببارێت.”

ئەو کەشناسەش جەختیکردەوە لەوەی، لە کاتی درەنگتری شەودا ناوچەشاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆرانیش دەگرێتەوە و لەو ناوچانەشدا بەرێژەی کەم ئەگەری باران و چالاکبوونی هەورە بروسکە ئەبێت و پاشان لە بەرەبەیانی سبەی دووشەمە کۆتای پێدێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە.

کەشوهەوا

پلەکانی گەرما

بارانبارین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,857 📊 Click Here