خوێندراوەتەوە: (1.0K)

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەەنێت کە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری زۆرە سبەی شەو بارانبارین هەرێم بگرێتەوە.

چوارشەممە ٢٤ی ئەیلول ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە کە لە سبەی پێنجشەمەوە ٢٥ی ئەیلول پێشبینی ئەکرێت پلەکانی گەرما بەڕاورد بە رۆژانی ڕابردوو بەرێژەی 3 تا 4 پلە بەرزببێتەوە.

ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت” سبەی لەکاتەکانی نیوەرۆوە نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراستەوە ڕوو لەناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای عێراق و هەرێمی کوردستان ئەکات و ئەگەری دروستبوونی ناجێگیریەکی لاواز لە بەرگەهەوای ناوچەکەدا ئەبێت”.

لەبارەی ئەگەری بارانبارینەوە ئەو شارەزا کەشناسییە دەڵێت” لەکاتەکانی ئێوارەوە بۆ شەو ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور لە هەندێ شوێنی سنوری پارێزگای نەینەوا و هەولێر و ئیدارەی سۆران ئەگەر هەیە هەندیک کات بارانێکی کەم ببارێت لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکەدا بەگشتی بڕی بارانەکە کەمدەبێت لەهەموو شوێنێکدا نابارێت و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نابێت و لە درەنگانی شەودا ئەو حاڵەتە ناجێگیرە لەبەرگەهەوای ناوچەکەدا لاوازتر ئەبێت و ئەگەری بارانبارین نامێنێت”.

ئاراس جەبار راشیدەگەیەنێت” تا ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٦ی ئەیلول ئاسمانی ناوچەکە ناوبەناو پەڵە هەوری تیا دروستەبێت و هەندێک کاتیش نیمچە هەور ئەبێت و پاشان کاریگەریەکەی کۆتای پێدێت” .

ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت”لە کۆتایەکانی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی داهاتووش بارستەهەوایەکی سارد زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە کە لەو کاتەدا ئەگەری بارانێکی مامناوەندیش بۆ ناوچە شاخاویەکانی سنوری ئیدارەی سۆران و بەگشتی باکوری هەرێم”

شارەزایەکی کەشناسی

کەشوهەوا

ئاراس جەبار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 2,131 📊 Click Here