شاره‌زایه‌كی ئابوری، ئاشکرایدەکات عیراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه لهبهرێوهبهردنی كه‌رتی دارایی و قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی عیراقیش گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی بێ وێنه.
نەبیل مەرسوم، ١٩ی تشرینی یەکەم، نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر دوا راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عیراق ده‌ربڕی و ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی جەختی لێكردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه کە بودجەی گشتی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا کورتهێنانی ڕاستەقینەی تۆمارکردووە، كه زیاتر لە ٣٥ ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
ئاماژه‌ی بهوهكردوه، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە کە ئەو کورتهێنانەی بودجە لە ڕێگەی قەرزە ناوخۆییەکان پڕکراوەتەوە کە لە ئێستادا گەیشتوەتە ٩١ ترلیۆن دۆلار ئەمە مەترسیدارە.
نەبیل مەرسوم، جه‌ختی لهوهشكردوهتهو ئه‌وه‌ی روویداوه شکستێکی ڕوونه له به ڕێوەبردنی سەرچاوه داراییه‌کان و زیادبوونی فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئابوری نیشتیمانی .
ئەمە لە کاتێکدایە ڕێژەی قەرزی دەرەکی عێراق بە ڕێژەی ٥.٦٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردوە گەیشتوەتە زیاتر لە ٦٦ ملیار دۆلار.
شارەزایەکی ئابوری
قەرزی دەرەکی
قەرزی ناوخۆی
عێراق
