خوێندراوەتەوە: (1.2K)

لە کاتی ئاهەنگی ناساندنی بەربژێرانی حزبەکەی لە كۆیە، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند “یەکگرتوو هێزێکی کۆمەڵایەتی و کاریگەرە و چاوەرێی سوپاسی کەس ناکات و دەزانێ چی دەکات و چی ناکات”.

پێنج شەمە، ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە کاتی ناساندنی بەربژێرانی لیستەکەی لە کۆیە وتارێكی پێشکەشکرد، و دەڵێت ” یەکگرتوو، کەسانی شارەزا و پسپۆری هەیە و شانازی بە ڕابردوو دەکەین و ئەخڵاقیات و کارەکانمان جێی دڵخۆشی خەڵکی کوردستانە و بەردەوامیشین لەسەر ئەم نەهجە بۆ خودا لەخۆ رازی کردن”.

ئەمە لە کاتێکدایە و سەرۆکی لیژنەی باڵای بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەو حزبە لە هەولێر، سەلاحەدین بابەكر، ڕایگەیاندوە “یەکگرتوو لە دە ڕۆژی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردندا بانگەشەکان چڕ دەکاتەوە و گەورەترین کەرنەڤاڵ لە هەرسێ پارێزگاکە دەکات”.

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بە دروشمی “دەنگی ئێوەین” بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ١٦ بەربژێر و لیستەکەی بۆ هەڵیژاردنی ١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دەکات، ئەو پارتە سیاسیە هیچ بەربژێرێکی لە بازنەکانی کەرکوک و نەینەوا نیە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بانگەشەی هەڵبژاردن

یەکگرتوی ئیسلامی

سەڵاحەدین بەهادین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 791 📊 Click Here