خوێندراوەتەوە: (51)

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لە نوێترین وتاریدا هێرشدەکاتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم و دەڵێت “لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نییەو عەنتەریەت كاری خۆی دەكات”.

رۆژی هەینی ٣١ ی تشرینی یەکەم سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی لەگەڵ ئەندازیارانی سنوری سلێمانی حزبەکەی کۆبوەوەو لە بەشێک لە قسەکانیدا وتی” ئەندازیارانی ئێمە ڕێگەیان بەخۆیان نەداوە بەشداربن لەگەندەڵی، هەر ئەندازیارە دەتوانێت وڵات ئاوەدان بكاتەوە یا كاول بكات، هەر سەرنشینەی لای خۆیەوە كونێك بكاتە كەشتی، بێگومان ئەنجام غەرق بوونی كەشتیەكەیە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی” سەربەرزین كە سەرجەم چین و توێژەكانمان لەنێوشیاندا ئەندازیاران بەدڵسۆزی و دەستپاكی و ڕاستگۆی ناسراون و ڕۆژانێكیش بیریان لە خراپ بەكارهێنانی پلەو پۆستەكەیان نەكردۆتەوە لە پرۆژەكاندا، ئەمەش جێگەی شانازیمانە”.

سەلاحەدین بەهادین پێیوایە بۆ راستكردنەوەی چەوتیەكانی دەسەڵات لەیەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كۆمەڵێك خەڵكی شارەزاو بەتواناو بوێرو ئەمانەت پارێزمان دەستنیشان كردووە لەلیستی ژمارە ٢٧٨ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە خاوەنی بڕوانامەی باڵان لە بوارە جیاوازەكانداو پێویستە لەسەر هەموومان كاری دڵسۆزانەو لێبڕاوانە بكەین بۆ سەرخستنیان.”

بڕیارە رۆژی ١١ ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ کیبەركی لەسەر ٣٢٩ کورسی نوێنەری ١٨ پاریزگای عێڕاق.

سەلاحەدین بەهادین

یەکگرتووی ئیسلامی

حوکمرانی هەرێم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 135 📊 Click Here