خوێندراوەتەوە: (1.6K)

بە هۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بە زمانی کوردی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لایەن کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک، سكاڵای لەسەر تۆمارکراوە.

کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک دەڵێن”بە هۆی ئەوەی نوعمان کورتوڵموش هۆنراوەیەکی کوردی خوێندۆتەوە و هەر بەوەشەوە نەوەستاوە لە هەژماری فەرمیی پەرلەمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە بە یاسای سوکایەتی پێکردن بە گەلی تورک، کۆماری تورک، دامەزراوەی دەوڵەت، بەکارهێنانی پۆستەکەی بەشێوەی خراپ، پێشێلکردنی دەستور” ، داواکاری گشتی ئەنکارایان ئاگادار کردوەتەوە و داوایان کردوە دۆسیەیەک لە دژی کورتوڵموش بکرێتەوە.

نوعمان کورتوڵموش، رۆژی ١٧تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لەگەڵ شاندی پەرلەمان بۆ پرۆسەی ئاشتی، سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستانیان کرد، و لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی دیجلە، وتارێکی پێشکەش کرد و هۆنراوەیەکی کوردی خوێندەوە، دواتر لە لاپەڕەی پەرلەمانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە.

پرۆسەی ئاشتی

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

نوعمان کورتوڵموش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 15 Today: 2,120 📊 Click Here