خوێندراوەتەوە: (861)

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری لابردنی سەرجەم لافیتەو پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە نزیک بنکەکانی دەنگدان دەرکرد.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی هەینی ٧ ی تشرینی دووەم لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە ” بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، دادوەر عامر موسا ئەلحوسێنی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی هەڵبژاردنی لە پارێزگاکان کرد، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەرپرسی کارگێڕی بۆ کاروباری تەکنیکی، موحەنناد فەدیل عەباس، و بەڕێوەبەرانی بەشەکان لە فەرمانگەی نیشتمانی لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانس، بۆ تاوتوێکردنی دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ١١ی ئەم مانگە”.

لە راگەیاندنەدا کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین کاری تەکنیکی و لۆجستیکی کۆمسیۆن و ڕێکارەکانی ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی و شێوازەکانی ئامادەکردنی کەرەستە و ئامێرەکانی هەڵبژاردن کرا.”

لە درێژەی قسەکانیدا ئەلحوسێنی ڕێنمایی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان بە وێستگەکان و کەرەستەی دەنگدان و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی بۆ لابردنی پۆستەر و لافیتە بانگەشەی هەڵبژاردن لە نزیک ناوەندەکان، بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمان، بڕیاری لەسەر درا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەلحسێنی بەردەوامە لە کۆبوونەوە چڕەکانی لەگەڵ ستافی باڵای کۆمسیۆن و تیمە تەکنیکی و لۆجستیکییەکان، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی پڕۆسەیەکی سەرکەوتووی هەڵبژاردن کە بەشێوەیەکی بەرفراوان ناسێنراو بێت”.

رۆژی یەک شەممە ٩ مانگ لەسەرتاسەری عێراقدا دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت، رۆژی ١١ی تشرینی دووەمیش دەنگدانی گشتی بۆ ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

لابردنی لافیتە

رۆژی دەنگدان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 24 Today: 2,041 📊 Click Here